کانونی دوھەم 28, 2023 06:05 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا چالاکییەکانی رادەگرێت

باڵوێزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، بەم زووانە چالاکییەکانی بۆ مائوەیەکی نادیار رادەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، باڵوێزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا رایگەیاندووە، لە ٣٠ی ئەم مانگەوە ھەتا کاتێکی نادیار چالاکییەکانی رادەگرێت.

بەرپرسانی ئەم باڵوێزخانەیە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، لە رێکەوتی ٣٠ی ئەم مانگەوە رایی کردنی سەرجەم کارو باری  کۆنسولی ھەتا کاتێکی نادیار رادەگرن.

تا ئێستا ئەم باڵوێزخانەیە  ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە ھۆکاری راگرتنی کارەکانییان بۆ ڕەوشتی ناھێمنی ئۆکرانیاو شەڕو پێکدادانەکان لەم وڵاتەدا دەگەڕێتەوە یان هۆکارێکی دیکەی لە پشتەوەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی ساڵێک دەبێت کە شەڕ لە نێوان دوو وڵاتی ڕووسیاو ئۆکرانیا بەردەوامەو ھەتا ئێستاش ھیچ ھیوایەک بۆ کۆتایی ھاتنی ئەم قەیرانە بەدی ناکرێت و بگرە بە ڕادەست کرانی تانکە داواکراوەکانی ئۆکرانیا لە ئاڵمانیاش پێ دەچێت ڕەوشتی شەڕ ڕەھەندێکی خراپتر بە خۆیەوە ببینێت.

سەرپەیڤ