کانونی دوھەم 28, 2023 06:50 Asia/Tehran
  • حەکیم: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ ڕێگر بێت لە بەردەم پێشێلکرانی مافەکانی گەلی فەلەستین بە ھۆی تەلەبیبەوە

ڕابەری حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق بە ئاماژەدان بە بەردەوامیی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان خوازیاری هەنگاوی کارای ئەنجومەنی ئاسایشت بوو لەم بارەیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، «سەیید عەمار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە کاردانەوە بە هێرشی ڕۆژانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر جەنین و شەهید کردنی ژمارەیەک لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین ، دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی فەلەستینی ئیدانە کرد.

لە بەرامبەر ئەم گۆڕانکارییە ناخۆشانەدا، حەکیم داوای هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەی عەرەبی، ئیسلامی و مرۆڤی کرد بۆ ڕزگارکردنی نەتەوەی فەلەستین و هەروەها ناچارکردنی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆ تێگەیاندن و ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییە گەورەیەی مافەکانی نەتەوەی پشوودرێژو خۆڕاگری  فەلەستین .

ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە هەمیشە لەگەڵ گەلی فەلەستین دەبین.

سەرپەیڤ