کانونی دوھەم 30, 2023 21:10 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی عەبادی: ئەو ناوەڕۆکانەی لە کتێبەکەی پۆمپێئۆدا ئاماژەی پێکراوە، بوختان و درۆیە

هاوپەیمانیی نەسر کاردانەوەی بەرامبەر بەو ناوەڕۆکەی کە لە کتێبەکەی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکادا هاتووە سەبارەت بە «شەهید قاسم سولەیمانی» و بە درۆی خستەوە.

«مایک پۆمپێئۆ» وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە کتێبە نوێیەکەیدا "هەرگیز یەک تۆز پاشەکشە مەکە!" بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە گەشتەکەی دا بۆ عێراق لەگەڵ «حەیدەر عەبادی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و داوای لێکردووە واز لە هاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە بهێنێت، بەڵام عەبادی بە پۆمپئێۆی ڕاگەیاندووە کە لە کاردانەوە و کردەوەی «شەهید قاسم سولەیمان»ی دەترسێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوسیا تودەی، هاوپەیمانیی نەسری عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لەمەڕ قسەکانی عەبادی سەبارەت بە شەهید قاسم سولەیمانی، لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە توندی ڕەتیکردەوە.

لە بەیاننامەکەی هاوپەیمانی ئەلنەسری عێراقدا هاتووە کە ناوەڕۆکی ئەم کتێبە تەنها هاوتەریبە لەگەڵ ململانێی نێوان لایەنەکان لە ئەمریکا و بە ناوزڕاندن و سوکایەتیکردن بە عەبادی دادەنرێت.

هاوپەیمانی ئەلنەسر لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند: ئەوەی پۆمپێئۆ بانگەشەی بۆ دەکات لە ساڵی ٢٠١٧دا بە هیچ شێوەیەک باسی لێوە نەکراوە و هیچ سزایەک لە بواری داراییدا بۆ هاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە دیاری نەکراوە.

ئەم ڕاگەیاندنە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پۆمپێئۆ چۆن دەتوانێ داوای بایکۆکرانی ئێران لە لایەن عێراقەوە بکات لە کاتێکدا کە ھیچ بایکۆتێک لە ئارادا نەبووە،جگە لەوەش پۆمپێۆ لە ساڵی ٢٠١٧ سەردانی عێراقی نەکردووە، بەڵکو سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ هاتووەتە عێراق.

سەرپەیڤ