شوبات 01, 2023 12:50 Asia/Tehran
  • هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان باسی کەوتنی هەشت موشەکی گرادیان لە بنکەی سەربازیی «زێلیکان»ی تورکیا لە موسڵیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە،سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بنکەی سەربازیی زێلیکان لە نزیک «باشیک» لە پارێزگای نەینەوا بە هەشت موشەکی 4 میلیمەتریی «گراد» کراوەتە ئامانج.

ئەم سەرچاوە ئەمنییە وێڕای ڕاگەیاندنی ھەواڵی بوردومان کرانی بنکەی زلیکانی سەربە سوپای تورکیا لەباکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ،وتیشی:تائێستا قوربانییەکانی نێو ئەو هێزانەی کە لە بنکەکەدا مۆڵ دراون، لە بەر ئەو شوورە ئاسایشتییەی کە بە دەوری دا کێشراوە ڕوون نییە.

لە کاتێکدا کە ئاژانسی هەواڵدەریی رۆیتەرز باسی هێرشی سەر بنکەی زێلیکان بە هەشت موشەکی «گراد»ی کردووە، پەیامنێری ئەلمەیادین ژمارەی ئەو موشەکانەی ٢٠ دانە راگەیاندووە.

جێگەی سەرنجە کە بنکەی سەربازیی تورکیا لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی موشەکیی کراوەتە سەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق چەندین جار داوای چۆڵکردنی بنکەکەی کردووە و بە نایاسایی دەزانێت.

سەرپەیڤ