شوبات 04, 2023 17:17 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیا لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بۆ عێراقیان کردووە.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند؛ «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە بۆ سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژە دەگاتە عێراق و لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەتی ناوەندیی عێراق لە بەغدا و هەروەها و بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە لە هەولێر کۆدەبێتەوە.

بە قسەی ئەم بەرپرسەی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، شاندێکی حکومی و نوێنەری چەند کۆمپانیایەکی ڕووسیش یاوەری «لاڤرۆڤ» دەبن لە گەشتەکەی دا و لە دەرفەتی ئەم سەردانەدا هەردووک وڵات تاوتوێی واژۆکردنی ھێندێک ڕێککەوتن دەکەن لە کەرتەکانی نەوت و گاز و وزە و هەروەها چەک و چۆڵ ئاسایش.

ئەم بەرپرسە عێراقییە وتووشیەتی: پێ و شوێن گرتنی  لێکگەییننامە واژۆکراوەکانی نێوان دوو وڵات لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، گواستنەوە، نەوت، وزە و دۆخی ئەو خوێندکارانەی عێراق کە لە مۆسکۆ دەخوێنن، لەو تەوەرانەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ بەغدا دەبێت.

سەرپەیڤ