بەھای دینار ھەر چوار سەرۆکایەتییەکەی کۆ کردەوە
ھەرچوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق بۆ لێکدانەوەی باری گوزەرانی خەڵک و دابەزینی بەھای پارەی نیشتیمانیی عێراق لە کۆشکی حکومی کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایەتیی ئەنجومەنی وه‌زیرانی عێراق وای بڵاو کردووەتەوە کە، «محەممەد شیاع سودانی»، سەرۆک وەزیران لە کۆشکی حکومی میوانداریی کۆبوونەوەیەکی کرد کە به بهشداریس «له‌تیف رەشید» سەرۆک کۆمار، «محەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و «فایه‌ق زێدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێوەچوو.
نوسینگەی سودانی جەختی لەوەش کردەوە کە، لە کۆبوونەوەکه‌دا رەوشی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی نیشتمانی لێک درایەوەو ژمارەیەک لە پرسە گرنگه‌کانی وڵات تاوتوێ کران و باسی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانیش کرا.
وەک نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایەتیی ئەنجومەنی وه‌زیرانی عێراق باسی کردووە، له به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئابوری و رێکاره‌کانی حکومه‌تی عێراق له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانی دەستکورتیش کرا که له ده‌رئه‌نجامی ناجێگیریی به‌های دراڤی نیشتمانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ و ژیانی خه‌ڵک دروست بووە.