شوبات 05, 2023 08:59 Asia/Tehran
  • حەلبوسی بەڵێن دەدات: بەھای دینار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە توییتێکدا لە بارەی دابەزینی بەھای دۆلاری عێراقی کە شوێنی لە سەر ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان داناوە بەڵێنی دانێ کە، بەھای دینار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و نیشانەکانی باش بوونی دۆخی ئابووری و گوزەرانی خەڵک ھەر لە ئێستاوە دەرکەوتوون.

«محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە توییتێکدا رایگەیاندووە کە، جاری یەکەم نییە بەھای دینار گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراقیش گونجاوە لەگەڵ داواکارییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی نەختینەیی و ئامانجەکەشی رێکخستنی جوڵەیەکی دراڤی بیانی و رێگری کردنە لە بە قاچاخ برانی.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشگەیاندووە، بەھای دینار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و ھەر لە ئێستاشەوە نیشانەکانی باش بوونی دۆخی ئابووری و گوزەرانی خەڵک دەرکەوتوون.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، پێویست بە نیگەرانی و ترس ناکات و ئاماژەکان لەبارەی ئابووریی عێراقەوە ئەرێنیین، بەتایبەت بەھۆی یەدەگی نەختینەیی و ئاستی داھات کە زیادی کردووە.

حەلبوسی باسی لەوەش کرد کە: لە ئەنجامی رێکارەکانی بانکی ناوەندی و ھەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاڵوگۆڕ و قاچاخچێتی و پارێزگاریکردن لە سەقامگیری بەھای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و گوزەرانی خەڵک باشتر دەبێت.

سەرپەیڤ