شوبات 05, 2023 23:15 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەییشتە بەغدا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی 95 کەسی لە دیپلۆماتکاران، بازرگانان، فەرماندە سەربازییەکان و پەیامنێرانی میدیایی ڕووسیا، گەییشتنە بەغدای پایتەختی عێراق.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،لەم سەفەرەدا بڕیارە لاڤرۆڤ لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فۆئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی هێزە عێراقییەکان کۆببێتەوە.

شاندی باڵای ڕووسەکان لە نوێنەری کۆمپانیاکانی نەوت و گاز و کۆمپانیا ئابوورییەکانی دیکەی ڕووسیا پێکهاتووە.

لەم گەشتەدا ٢٥ پەیامنێر یاوەری لاڤرۆڤ دەکەن.

سەردانەکەی لاڤرۆڤ بۆ بەغدا دوای ئەوە دێت کە ئەوروپییەکان لە ڕێگەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە لە مەڕ سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند کە بە نیازن کورتهێنانی وزەی ئەوروپا لە ناوەڕاستی شەڕی ئۆکرانیا و سەپاندنی سزاکانی ڕۆژئاوا بەسەر ڕووسیا  بەنەوت و گازی عێراق قەرەبوو بکەنەوە.

سەرپەیڤ