شوبات 06, 2023 07:34 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران

«فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ «مەهدی سەفەری» جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئابووری کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وەزیری دەرەوەی عێراق لەم دیدارەدا جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشە.

لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاڵنگارییە ناوچەییەکانیان تاوتوێ کرد باس لە کەیسەکانی ئێستای نێوان هەردوو وڵات و بەتایبەتی پرسی وزەش کرا.

وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق.

لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران هەیە.

سەرپەیڤ