شوبات 07, 2023 20:08 Asia/Tehran
  • دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق

بەڕێوبەری ڕەوانەکردنی کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران ڕایگەیاند، پرۆسەی هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق دەستی پێ کردووەتەوە.

به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەمەد ڕەزا جۆلایی»  بەڕێوەبەری ڕەوانەکردنی کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بە پێی ڕێککەوتنێکی پێشترو وەک پلانی ڕۆژانی پێشوو ئەنجام دراوە.

«جولایی» بە ئاماژە کردن بەمەی کە، پەک خستنی پرۆسەی ڕەوانەکردنی غاز بۆ عێراق پرسێکی تەواو تەکنیکییە، وتیشی: پچڕانی پرۆسەی ھەناردەکردنی غاز ئالەم کاتەدا پێشبینی کراو بووەو دەکرێت پلانی بۆ دابنرێت.

هەرچەندە حەوتەی ڕابردوو وەزارەتی کارەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندکە، وەستانی هاوردەکردنی غاز بۆ ماوەی 12 ڕۆژ وەک لایەنی ئێرانیش بۆ خۆی باسی کردووە بەهۆی پاراستنی بۆریی گواستنەوەی غاز بووە، کەچب سەرباری ئەمەش هەندێک میدیای بیانی بە بێ سەرنجدانی ئەم بابەتە دەستیان کرد بە پڕوپاگەندەو چەواشەکاری لە بارەی ڕاگیرانی پرۆسەی ھەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق.

سەرپەیڤ