شوبات 10, 2023 19:09 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی ٤٠٠ تانکەری سووتەمەنی لە عێراقەوە بۆ حەلەب

کەناڵی لوبنانیی ئەلمیادین ڕەوانەکرانی چوارسەد تانکەری سووتەمەنیی لە عێراقەوە بۆ حەلەب ڕاگەیاند.

بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە شەشەمی فڤریە زیانێکی زۆری لە پێنج پارێزگای سووریا بەجێ ھێشت و لە ئەنجام دا  زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لە دەست دا.

ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کاردانەوەی بەربڵاوی لێکەوتووەتەوە و سەرکردەکانی وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیھان هاوسۆزیی خۆیانیان لەگەڵ گەلانی سوریا و تورکیا دەربڕی و هاوکاری زۆریسیان بۆ ئەو دوو وڵاتە ڕەوانە کرد.

لەم ئاراستەیەداو بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمیادین؛ دوێنێ (پێنجشەممە)، ٤٠٠ تانکەری ھەڵگری سووتەمەنی لە عێراقەوە گەییشتە حەڵەبی سووریا.

پێش لەمە «حەیان عەبدولغەنی» وەزیری نەوتی عێراق سێشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو کە بە فەرمانی «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لەمەڕ ناردنی یارمەتیی دەستبەجێ و خێرا بۆ سووریا ٢٨ تانکەری سووتەمەنیی  لەگەڵ ھێندێک هاوکاریی دیکە ڕەوانەی سوریا کردووە.

وەزیری نەوتی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامبوونی یارمەتییەکان بۆ گەلی سوریا ، وتیشی: سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی ھەروەھا بەنیازە ٧٠ تۆن هاوکاریی بنەڕەتی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا لە ڕێگەی پردی ئاسمانییەوە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە بنێرێت.

سەرپەیڤ