سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق: ئەوانەی گرەو لە سەر پەک کەوتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری چاکسازییەکان دەکەن بە دڵنیاییەوە گرەوەکەیان دۆڕاندووە
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی شەممە له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، هه‌رکه‌سێک گره‌و له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه و پراکتیزه‌کردنی قاچاخ و پێشێلکردنی یاسا و ڕێنماییه‌کان بکات، گره‌وێکی دۆڕاوه، چونکو لە ئێستادا شه‌مه‌نده‌فه‌ری چاکسازیی ئابوری به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات، وه‌ک یه‌کێک له کاره له‌پێشینه‌کانی پرۆگرامی وه‌زاری حکومه‌ت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی شه‌ممه «محه‌مه‌د شیاع سودانی» سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رۆکایه‌تی سێیه‌م کۆبونه‌وه‌ی ژوره بازرگانیه‌کان، کۆمه‌ڵه‌ی بانکه عێراقیه‌کان و ده‌زگا داراییه‌کانی حکومه‌ت و ده‌سته‌کانی باج و گومرگ و ده‌روازه سنوریه‌کان، بانکی ناوه‌ندی و پێشانگای بازرگانیی کرد‌و لە کۆبوونەوەکەش دا باسی پێشهاته‌کانی دۆخی ئابوری له سه‌رتاسه‌ری عێراق دا کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بە سەرنجدانی پەسەند کرانی بڕیاره‌که‌ی بانکی ناوه‌ندی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی فه‌رمی دۆلار لە لایەن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانەوە به‌دواداچوون بۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناریش کرا.
سه‌رۆک وه‌زیران لەم کۆبوونەوەیەدا جه‌ختی له گرنگیی به‌رده‌وامبونی کۆبونه‌وەکانیش کرده‌وه به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م که‌رتی تایبه‌ت، که حکومه‌ت به هاوبه‌شێکی سەرەکیی ده‌زانێت له جێبه‌جێکردنی به‌رنامه و پڕۆژه ستراتیژییه‌کانیدا.
سودانی پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە، لە ئێستادا شه‌مه‌نده‌فه‌ری چاکسازیی ئابوری وه‌ک یه‌کێک له کاره له‌پێشینه‌کانی پرۆگرامی وه‌زاریی حکومه‌ت تازە به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات و وەستانیشی بۆ نییە و ئەوانەش وا گره‌و له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه و پراکتیزه‌کردنی قاچاخ و پێشێلکردنی یاسا و ڕێنماییه‌کان دەکەن بە دڵنیاییەوە گره‌وەکەیان دۆڕاندووە.