شوبات 15, 2023 17:08 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق: بەردەوامین لە هاوردەکردنی نەوت و گاز لە ئێرانەوە

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بەردەوامە لە هاوردەکردنی نەوت و گاز لە ئێرانەوە.

«فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژەدان بەو سەرچاوانەی کە لە وڵاتەکەی دا بەردەستن، ڕایگەیاند: عێراق لە بواری وەبەرھێنانی غاز سەرمایە دادەنێت بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی تایبەتی بەرهەمی بهێنێت و لە داهاتوودا دەستی لەم بارەیەوە زۆر کراوە دەبێت.

«فۆئاد حسێن» ئاماژەی بەوەش کرد کە، لە پێدانی قەرزەکانی ئەو کۆمپانیا ڕووسیانەی لە بیرە نەوتەکانی عێراقدا چالاکن توشی کێشە ھاتووین، هەوڵ دەدەین سیستەمی دارایی خۆمان لە سزاکان دوور خەینەوە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی عێراق ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێیەکی گرنگە بۆ عێراق کە بەرژەوەندی هاوبەشی زۆرمان لەگەڵدا هەیە، لەوانە سنوور، ئایین، فەرهەنگ، ئابووری و بازرگانی.

«فۆئاد حسێن» سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: ئەم سزایانە تەنها پرسێک نین بۆ عێراق، کاریگەرییان لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکان و هەموو وڵاتانی جیهان هەیە، بەغدا بە تەمایە قەرزەکەی ئێرانی ببژێرێت، بەڵام دیارە هیچ ڕێوشوێنێکیش ناگرینەبەر کە زیان بە عێراق و بانکەکانی ئەم وڵاتە بگەیەنێت.

سەرپەیڤ