شوبات 17, 2023 16:06 Asia/Tehran
  • سودانی: هەڵوێستی عێراق لە بارەی پرسی فەڵەستینەوە نەگۆڕە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین جەختی لە هەڵوێستی پتەوو نەگۆڕی بەغدا کردەوە لەمەڕ پرسی فەلەستین.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق ، «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن لەگەڵ «محەممەد ئەشتیە» سەرۆک وەزیرانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کۆبووەوەو جەختی لە پشتیوانیی عێراق بۆ دۆزی گەلی فەلەستین کردەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا هەردوولا باسی بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ئاستەنگە ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان کرد.

«محەممەد ئەشتییە» سەرۆک وەزیرانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە و هەڵوێستەکانی عێراقی لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بەرز نرخاند.

٥٩هەمین کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن کە بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان بەشداریی تێدا دەکەن، لە ١٧ تا ١٩ی فڤریە بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ