شوبات 18, 2023 18:04 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی عێراق لە بوونی تیرۆریستان لە سووریا

وەزیری دەرەوەی عێراق بە دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوامیی بوونی "تیرۆریستان" لە سووریا، جەختی کردەوە؛ ئەزمونەکانی عێراق لە بواری "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" دەتوانرێ بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی جیهان.

بەپێی ڕاپۆرتی"سکای نیوز"؛ «فۆئادحسێن»، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە لە کۆنفرانسی میونشن وروژێندرا.

«فوئاد حسێن» جەختی لە پێویستیی "پاڵپشتی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" کردەوە و وتیشی: ئەزموونی عێراق لەم بوارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناوازەیە، ئێمە هەوڵی گواستنەوەی ئەو ئەزموونانە دەدەین.

وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها ڕاشیگەیاند: نیگەرانیی ئێمە لە عێراق دۆخی ئەمنیی سوریایە، چونکە سەدان تیرۆریست لە زیندانەکانی سوریادا هەن و خێزانی تیرۆریستانیش لە کەمپەکاندا ئامادەن. پێویستە هاوکارییەکی هاوبەش لە ئاردابێت بۆ لێدانی تیرۆر پێش ئەوەی کە جوڵەیەک بکات.

کەمپی «ئەلهۆڵ» کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات «ھەسەدە» دایە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سوریا و کەمتر لە دە کیلۆمەتر لە سنووری عێراقەوە مەودای ھەیە.

دەیان هەزار کەس لەم کەمپەدا دەژین کە زۆربەیان ژن و منداڵی ئەندامانی داعشن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، کەسانی خاوەن ڕەگەزنامەی ٥٤ وڵاتی جیاواز لەم کەمپەدا نیشتەجێن.

سەرپەیڤ