میدیایەکی سەربە یەکێتی باسی تێکچوونی باری تەندروستیی «فۆئاد حسێن» دەکات و میدیاکانی پارتی بێ دەنگن
وەک میدیایەکی سەربە یەکێتیی نیشتیمانی باسی کردووە ڕۆژی دووشەممە «فۆئاد حسێن»ی وەزیری دەرەوەی عێراق لە پشکی پارتی دیموکرات لە کاتی لێدوانێکی فەرمی دا بۆ پەیامنێران باری تەندروستیی تێک دەچێ و لەم پەیوەندییەدا میدیاکانی پارتی ھیچیان نەدرکاندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لەم میدیایەی سەربە یەکێتیی نیشتیمانی، ڕۆژی دووشەمە «فۆئاد حسێن»ی وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکی فەرمی دا بۆ پەیامنێران باری تەندروستیی تێک دەچێ و واز لە بەردەوام کردنی لێدوانەکەی دێنێ.
لەم پەیوەندییەدا ئەندامێکی سەربە فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی رەت کردووەتەوە کە دۆخی تەندروستی ناوبراو خراپ بێت و راشیگەیاندووە، «فوئاد حسێن» تەنیا کەمێک ماندو بووە.
«ماجد شەنگالی» ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، دۆخی تەندروستیی «فوئاد حسێن»ی وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئێستادا باشە و ئەوەی وا لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی دا رویداوە، بەهۆی جۆرێک ماندوێتی ناوبراو بووە و ھیچ کێشەیەکی تەندروستی لە ئارادا نیە.
کۆنگره رۆژنامهوانییەکەی ڕۆژی دووشەممەی «فوئاد حسێن»ی وهزیری دهرهوهی عێراق پەیوەست بە دۆخی سەقامگیریی دراڤ سەردانەکەیان بۆ واشێنگتۆن و کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و هەروەها سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ میونشنی پایتەختی ئەڵمانیا بوو کە لە بەر تێکچوونی باری تەندروستی بۆی تەواو نەکرا.