شوبات 22, 2023 13:31 Asia/Tehran
  • شاندەکانی ئێران و عێراق پێکەوە کۆبوونەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بەیاوەریی شاندەکەی ھاوڕێی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و کۆڕێک لە بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆبوونەوەو گرنگترین بابەتەکانی جێی بایەخی هەردوو وڵاتیان، لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا لەگەڵ «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە.

وردەکارییەکانی ئەم کۆبوونەوەیەو ناوەڕۆکەکەی تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ گەییشتنی بە بەغدا، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە ڕەزامەندیی ئێران لە گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی سروشتی و کاریگەری خۆی لە ناوچەکەدا کرد و ڕایگەیاند، ئەم سەردانە بە ئامانجی بەدواداچوونی پرسە دووقۆڵییەکان، درێژەدان بە ڕاوێژ لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسە گرنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئەنجامی گرتووە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لە سەردانەکەی بەغدای لەگەڵ سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆدەبێتەوە جگە لە گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ وەزیری دەرەوە لە سەردانەکەی بەغدای  پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات و هاوکارییە ناوچەییەکان تاوتوێ دەکات.

لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران دا هەیە.

ھەبوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان واتە (نزیکەی ١٢٥٨ کیلۆمەتر سنووری وشکانی و ٣٥١ کیلۆمەتر سنووری ئاوی)، پەیوەندیی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری لە ڕیزی خاڵە گرنگەکانن لە پەیوەندیی نێوان  ئێران-عێراق دا.

بەرفراوان بوونی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقیش لەم ساڵانەی دواییدا لە بەر خاڵی ھاوبەشی زۆری کولتووری، سیاسی و مەزهەبی بەردەوام لە کارنامەی دەسەڵاتدارانی ئەم دوو وڵاتەدا ھەبووە.

 

سەرپەیڤ