شوبات 22, 2023 23:39 Asia/Tehran
  • سی و چوارەمین گۆنگرەی یەکێتیی پەرلەمانەکانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

سبەی پێنجشەممە ٢٣ی فڤریەی ٢٠٢٣،سی و چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان بە دروشمی (پشتیوانیی عەرەبی بۆ سەقامگیریی عێراق و سەروەرییەکەی) لە بەغداد بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

بە بەشداریی سەرۆکی ئەنجومەن و پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی و ئەندامی یەکێتییەکە، سبەینێ لە بەغداد سی و چوارەمین گۆنگرەی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان دەست پێ دەکات و «محەمەد حەلبوسی»، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆنگرەکە دەکات.

بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەکەش ئەمڕۆ «حەنەفی جیبالی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر بە یاوەریی ژمارەیەک پەرلەمانتار گەییشتنە بەغداو لەلایەن «موحسین مەندەلاوی» جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا «مەندەلاوی» جەختی کردەوە لە گرنگیی سەرکەوتنی کۆنگرەکەو سوود وەرگرتن لە ئامادەبوونی تەواوی پەرلەمانەکان بۆ بەدیھێنانی بەرژەوەندیی گەلەکانیان.

سەرپەیڤ