شوبات 23, 2023 14:49 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ «فالح فەیاز» و «نوری مالیکی»

شەوی چوارشەممە، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، شەوی چوارشەممە لەگەڵ «فالح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و «نووری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ «نوری مالیکی» کۆبووەوەو بە فەرمی بانگهێشتی کرد بۆ سەردانی ئێران.

سەرۆکی هاوپەیمانیی سیاسی و پەرلەمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراقیش جەختی لە گرنگیی پەیوەندیی بەردەوامی نێوان بەرپرسانی عێراق و ئێران کردەوەو ئەم کۆبوونەوە دووقۆڵییەی لە پێناوی پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی لە بوارە ئەمنی و ئابوورییەکاندا بە پێویست زانی.

مالیکی وتیشی: حکومەتی عێراق بە تامەزرۆییەوە بەردەوامە لە هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بە کۆماری ئیسلامی ئێرانیشەوە.

شەوی سێشەممەلە سەرچوارشەممە «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی بانگهێشتی فەرمیی «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە بەغدا.

سەرپەیڤ