شوبات 23, 2023 21:35 Asia/Tehran
  • حەکیم: عێراق توانی بە تەگبیری مەرجەعییەت بەسەر تەنگژەکاندا زاڵ ببێت

ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق وتی: ئەم وڵاتە بە تەگبیری مەرجەعییەتی ئایینی و هەوڵ و هەڵوێستی سەرکردە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و شێخەکانی عەشایەر توانی بەسەر تەنگژەکاندا زاڵ ببێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ڕۆژی پێنجشەممە، سەیید «عەمار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، سەردانی پارێزگای واستی کردو لە دیدار لەگەڵ عەشایەرو ھۆزەکانی ئەم پارێزگایە ڕایگەیاند: بەشێک لە تەنگژەکانی ئەم وڵاتە دەرئەنجامی گواستنەوە لە. سیستەمێکی دیکتاتۆری بۆ سیستەمێکی دیموکراسییە.

وتیشی: عێراق توانی تەنگژە گەورەکان لە بواری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیدا ببەزێنێ و ئێستا ئەزموونێکی ناوازەی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەیە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، حەکیم هەروەها جەختی لە گرنگیی هەمەچەشنکردنی سەرچاوە داراییەکانی عێراق و ئەوبەرایەتی دان بە کشتوکاڵ لە تەنیشت پیشەسازی و گەشتیاری و بەکارهێنانی تواناکانی نوخبەی عێراق لە کەرتی تەکنۆلۆژیادا کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق داهاتی وڵات و سەقامگیریی ئەمنی و شارەزایی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لە دۆسیە گرنگەکانی وڵات دا بە هۆکارێک زانی کە دەتوانێت ببێتە هۆی سەرکەوتنی حکومەتی ئێستای عێراق.

حەکیم هەروەها جەختی لە گرنگی دان بە ڕۆڵی ناوچەیی بەغداو پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەقامگیریی ناوخۆی عێراق کردەوە.

سەرپەیڤ