شوبات 26, 2023 22:47 Asia/Tehran
  • بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ١٦٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

ڕۆژی یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە، ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.

بە قسەی ئەم سەرچاوە بانکییەی عێراق ، لەو ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلارەی کە خراوەتە بازاڕەوە، ٩٧ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلاری بۆ حەواڵەکردن بووە و ٦٩ ملیۆن دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.

لە ئێستادا بانکی ناوەندیی عێراق یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٢٠ دینار بە بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دەفرۆشێت، بەڵام لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە هەزارو و ٥٥٣ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەرپەیڤ