گەشتی سودانی بۆ ھەرێمی کوردستان
ئادار 13, 2023 15:28 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەتەمایە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و چاوی بە کاربەدەستان و سیاسەتوانانی ئەم ناوچەیە بکەوێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، وا بڕیارە سبەینێ سێ شەممە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و سەرەتاش دەچێتە شاری هەولێر و دواتریش سەردانی شاری سلێمانی دەکات بۆ بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عیراق بەمەبەستی بەشداری کردنی لە دیدارەکەی سلێمانی، سەردانی ئەم شارە دەکات، بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەینێ سودانی سەرەتا سەردانی شاری هەولێر بکات و دواتر سەردانی سلێمانی بکات.
دوای دەستبەکاربوونی سودانی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوە یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ هەرێمی کوردستان.