ئادار 14, 2023 17:27 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر پتەوکردنەوەی هاوبەشیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیران

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە وەزیری ئابوری و دارایی ئێران چاوی بە «محەممەد شیاع سودانی» کەوتووە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە «ئیحسان خاندوزی» وەزیری ئابوری و دارایی کۆماری ئیسلامیی ئیران و شاندەکەی هاوڕێی لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دۆسیەو پرسە ئابورییەکان و هاوکاریی نێوان ھەردووک وڵات و بوارەکانی بەهێزکردنی هاریکارییەکان ڕاوێژو وتووێژی کردووە.

ھەر لە دیدارەکەدا «سودانی»ش جەختی لە پاڵپشتی کردنی کومیتەی هاوبەشی ئێران و عێراق و پتەوکردنی هاوبەشیی دوولایەنە لە بوارو ئاستی جۆربەجۆردا کردووەتەوە.

ئینجا «خاندوزی»ش بەش بە حاڵی خۆی سپاسی ڕۆڵی عێراقی کردووە لە ئاراستەی لێک نزیکردنەوەی ڕوانگەکان کە بووەتەهۆی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان کە دیارە ئەمەش سەقام و ئاسایشی ناوچەکەی لێ دەکەوێتەوە.

سەرپەیڤ