وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی برۆکسێل دەکات
«فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی یاوەری ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەییشتنە برۆکسلی پایتەختی بەلژیک و چەندین کۆبونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام دەدات، لهوانه لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش لە یەکێتی ئەوروپا و «یەنس ستۆتێلبێرگ»، سکرتێری گشتی ناتۆ.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق ، «ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دهرهوهی عێراق له بهیاننامهیهکدا ڕایگەیاند: «فۆئاد حسێن» جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ شاندی یاوەری بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، کە بە سەردانێکی فەرمی کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی خولی سێیەمی ئەنجومەنی هاوکاری نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپاگەییشتنە برۆکسلی پایتەختی بەلژیک.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەزیری دەرەوە کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم وەزیرەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدەدات، هەروەها چەندین کۆبونەوەی دوو قۆڵیش ئەنجامدەدات، بەو پێیەی لەگەڵ نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش لە یەکێتی ئەوروپا (جۆزێپ بۆرێل) کۆدەبێتەوە، هەروەها لەگەڵ کۆمیساری یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان «یۆتاه ئۆرپێلاینین» و ئەمینداری گشتی ناتۆ «یەنس ستۆتێلبێرگ» و وەزیری دەرەوەی کۆچبەری شانشینی بەلژیکاش کۆ دەبێتەوە.
ئامانجی سەردانەکە بۆ بەشداریکردنە لە کۆبونەوەی سێیەمین خولی ئەنجومەنی هاوکاریی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا، وەزیری دهرهوهی عێراق بڕیارە ڕوانگەی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری بخاتەڕوو.