سودانی: هەوڵدەدەین ڕێگاکەمان بەرەو لای ئەھوەنیی سیاسی بەردەوام کەین
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین ڕێگاکەمان بەرەو لای ئەھوەنیی سیاسی بەردەوام کەین و دووربکەوینەوە لە مشتومڕ و ھەراو ھوریا.
بەغدا ئەمڕۆ (یەکشەممە) میوانداریی پێنجەمین کۆنفرانسی "دیالۆگی نێودەوڵەتیی بەغدا" دەکات. ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعێراقییە، «محەممەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕایگەیاند، عێراق جارێکی دیکە بە میوانداریکردنی دانوستانەکان گەڕاوەتەوە بۆ پێگەی سروشتی و جارانی خۆی.
«ئەلسودانی» جەختی لەوەش کردەوە کە فەتوای جیهادی کیفایی وایکرد نەتەوەی عێراق کۆببێتەوە و بەشداریی قورسترین شەڕی دژ بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای هاوکاریی خەڵکی ئەم وڵاتەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کرد بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانی چەکدارە تیرۆریستییەکان.
«ئەلسودانی» لە درێژەدا ئاماژەی بەوەشکرد،گەورەترین گرفت گەڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتیانە و دەبێت بە خێرایی دۆخەکە بگەڕێنرێتەوە سەر ڕاستەڕێگای خۆی.
یەکەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا لە مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠١٧ و چوارەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغداش لە مانگی ئوتی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو.