دژایەتیی سودانی لەگەڵ ھەرچەشنە دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتی دراوسێ لە خاکی عێراقەوە
«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ڕایگەیاند: دژی هەرچەشنە دەستدرێژییەکە بۆسەر هەر وڵاتێکی دراوسێ لە خاکی عێراقەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سودانی» لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر، ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئێران واژۆمان کرد بۆ پاراستنی سنووری هاوبەش و ڕادەستکردنەوەی کەسانی داواکراوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: هیوادارین ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئێران واژۆمان کردووە، ببێتە هۆکارێک بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی سنووری هاوبەش.
ڕێککەوتنی هاوکاریی هاوبەشی ئەمنیی ئێران و عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق و «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، واژۆ کرا.
ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە ئامادەکردن و واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە، کە چەند مانگێکە لە پرۆسەی ئامادەکاریدایە، کاریگەریی یەکلاکەرەوەی دەبێت لەسەر کەمکردنەوە و کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاستەنگە ئەمنییە نەخوازراوانەی نێوان هەردووک وڵات، کە سەرچاوەکەی سەرەڕۆیی گروپە دژە شۆڕشەکانی سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستانە.