ئادار 26, 2023 13:48 Asia/Tehran
  • هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق

لە پارێزگای بابل هێرش کرایە سەر کاروانی پشتیوانیی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "سابرین نیوز"، کاروانێکی پشتیوانیی هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکی لە پارێزگای بابلی عێراق بە بۆمبێکی کەناری ڕێگاکە کراوەتە ئامانج.

تا ئێستا وردەکارییەکان سەبارەت بە ژمارەی گیان لە دەست داوانی شیمانەیی ئەم هێرشەو بڕی زیانەکانی کاروانەکەی ئەمریکا ئاشکرا نەکراوە.

دوای دەرچوونی پەسەند کراوەکەی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵات و خەمساردیی بەغدا لەم بابەتەدا ، کاروانەکانی پشتیوانیی هاوپەیمانی ئەمریکی هەموو حەوتەیەک یان لە ڕۆژێک دا چەندین جار بە بۆمبای کەناری ڕێگاکان دەکرێنە ئامانج .

گروپە عێراقییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە حکومەتی عێراق دەبێ بە پەیڕەوکردنی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە هێزە بیانییەکان لە عێراق دەربکات.

سەرپەیڤ