باڵوێزی عێراق له تورکیا: سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا دەرەنجامی باشی لێ کەوتەوە
باڵوێزی عێراق له تورکیا رایگەیاند: سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا دەرەنجامی باشی لێ کەوتەوەو زەمینەیەکی لەباربوو بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان ئەم دو وڵاتەو لە دانیشتنەکاندا زیاتر تیشک خرایە سەر دۆسیەی ئاو و پرسی ئاسایشت.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی عێراق، «ماجید لەجماوی» باڵیۆزی عێراق له تورکیا به ئاژانسی ههواڵدەرییی عێراقی ڕاگەیاندووە: سەردانەکەی «محهمهد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا زەمینەی لەباری بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان عێراق و تورکیا سازکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی «محەمەد شیاع سودانی» بۆ تورکیا جیا لە خۆش کردنی بەستێنی لەباری بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی لە نێوان عھەردووک وڵاتەکە ، لە ئێستادا ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە ھەوڵی ئەوە دەدەن کە هەماهەنگ بن و پەیوەندییەکانیان باشتر بکەن.
باڵوێزی عێراق له تورکیا باسی لهوهشکرد، لە سەردانەکەی «سودانی» تیشک خراوەتە سەر "دۆسیەی ئاوو پرسی ئاسایشتیش.
تورکیا و عێراق ڕێککەوتن لەبارەی کاراکردنی ڕێگای شەمەندەفەر، واتا (ئەو رێگا وشکانییەی کە بە شەمەندەفەر عێراق بە تورکیاوە دەبەستێتەوە) رێگاکەش لە بەسرە تا سنوری تورکیا درێژدەبێتەوە، هەروەها دەبێتە هۆکارێک بۆ بوژانەوەی بازرگانیی نێوان هەردو وڵات بە تایبەت لە ڕووی زیادکرانی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە.