ئادار 29, 2023 23:06 Asia/Tehran
  • ئاگر لە بەغدا دەکەوێتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری بەغداوە ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە یەکێک لە باڵەخانە بازرگانیەکان لە شەقامی «ڕەشید»ی سەنتەری بەغدای پایتەخت کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، بەوتەی ئەم سەرچاوە ئەمنییە، پاش کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە باڵەخانە بازرگانیەکانی شەقامی «رەشید»ی سەنتەری بەغدای پایتەت، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە تاوەکو کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و رزگارکردنی هاوڵاتیانن کە لەناو باڵەخانە بازرگانیەکەدان.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان تا ئێستا زیانی گیانی نیە، تەنها زیانی ماددی هەیەو ئاگرەکە بووەتە هۆی سووتانی زیاتر لە پێنج دوکانی بازرگانی لە نزیک چێشتخانەی تورکی.

سەرپەیڤ