نیسان 01, 2023 22:10 Asia/Tehran
  • عێراق ھەوڵی گەڕاندنەوەی گەندەڵان دەدات

ئەنجومەنی دادوەریی عێراق هەوڵ دەدات ئەو هاوڵاتییانەی وڵاتەکەی کە لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و لە وڵاتی ئیمارات نیشتەجێن بگەڕێنێتەوە و رێکاری یاساییان لە دژ بگرێتە بەر.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، «فایەق زێدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ «عەبدوڵا بن سوڵتان بن عەواد» وەزیری دادی ئیمارات کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە کە، کۆبوونەوەکە پەیوەندیداربووە بە رادەستکردنەوەی ئەو داواکراوە عێراقیانەی لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاون و لە ئیمارات دەژین، هاوکات گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە بە شێوەی قاچاخ براونەتە ئیمارات.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ژمارەیەک لەو کەسانەی لە دۆسیەی سپیکردنەوەی پارە و بەقاچاخ بردنی پارە و گەندەڵی تێوەگلابوون بەرەو ئیمارات هەڵاتوون و تا ئێستا رادەست نەکراونەتەوە.

سەرپەیڤ