نیسان 05, 2023 06:32 Asia/Tehran
  • کرانەوەی باڵوێزخانەی عێراق لە لیبیا دوای ٩ ساڵ

شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: باڵوێزخانەی بەغدا لە لیبیا بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە دیپلۆماسییەکانیان کە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە ھەڵپەسێردراوە، دەکرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەحمەد سەحاف»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمەی ڕاگەیاند و وتیشی: عێراق بڕیاری داوە  لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان بەغداو تەرابلۆس و بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە لیبیا باڵوێزخانەکەی لەو وڵاتە بکاتەوەو چالاکییە دیپلۆماسییەکانیشی بووژێنێتەوە.

«سەحاف» هەروەها مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لیبیای ئاگادار کردووەتەوە کە دەیەوێت باڵوێزخانەکەی لە تەرابلوس بکاتەوە.

عێراق لە ڕیزی ئەو وڵاتانە بوو کە لە ساڵی ٢٠١٤دا دوای پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە لیبیا باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە تەرابلوس داخست .

سەرپەیڤ