نیسان 15, 2023 15:08 Asia/Tehran
  • بوردومانەکانی تورکیا لە عێراق دەست پێ دەکاتەوە

بوردومانەکانی تورکیا لە عێراق دەستی پێ کردووەتەوەو لە دواھەنگاویش دا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەیەکی سەربە پارێزگای نەینەوا بە ھۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بوردومان کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، سەرچاوەیەک لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ناوچەکانی ناحیەی ئەتروشی سەر بە قەزای شێخانی پارێزگای نەینەوای بۆردومان کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەم خۆفڕانەی هێزەکانی سوپای تورکیا، شاخی «بێخێر» لەناحیەی «ئەتروش»یان بۆردومان کردووە، تاوەکو ئێستاش زەرەر و زیانەکان نەزانراون.

وەک لە ھەواڵەکاندا ھاتووە، بەهۆی مەترسی دوبارە بوونەوەی بۆردومانەکەش هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە ناوێرن نزیکی شوێنی ڕووداوەکە ببنەوە. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێدەچێت خۆفڕەکانی تورکیا، بارەگایەکی سەر بە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)یان کردبێتە ئامانج، ھەڵبەت ئەم بۆچوونە ھەتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

سەرپەیڤ