نیسان 17, 2023 16:45 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا

وەزیری دەرەوەی عێراق له دیدارەکەی له گەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی جەختی کرد که هەڵوێستی وڵاتهکەی له سەر پێویستی کۆتایی هێنان به شەڕی ئۆکرانیاو ڕووسیا نەگۆڕە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ«دیمیترۆ کۆلیبا» وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا گەییشتە بەغداو لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەو پرێس کۆنفرانسە ھاوبەشەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: عێراق هەوڵدەدات بەشێک بێت لە چارەسەریی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا.

فوئاد حوسێن وتیشی: ئۆکرانیا وڵاتێکی گرنگی پیشەسازییەو بەردەوام دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەم وڵاتە.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاش لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا ڕایگەیاند: گەشتەکەمان بۆ بەغدا هاوتەریبە لەگەڵ پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

سەرپەیڤ