نیسان 18, 2023 14:40 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی عێراقی دژی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا بۆ بەغدا

هاووڵاتیانی عێراقی بە بەرزکردنەوەی پارچەنووس، دژایەتیی خۆیانیان لەمەڕ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا بۆ عێراق دەربڕی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی RT، جەماوەری عێراق بە بەرز کردنەوەی لافیتەگەلێک کە لەسەریان نووسرابوو «نەمان بۆ ناتۆ، زێلنسکی بوکەڵەی دەستی ئەمریکایە» دژایەتی خۆیاننیان بۆ سەردانەکەی «دیمیتری کۆلبا» وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا بۆ بەغدا دەربڕی.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، له دوای دەستپێکرانی شەڕی ئۆکرانیا، کۆلبا یەکەمجاره سەردانی عێراق دەکات و  وەک باسی دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا داوای پاڵپشتیی دیپلۆماسی له ڕۆژئاوای ئاسیا دەکات.

کۆلبا لە دیدارێکدا لەگەڵ «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ئۆکرانیاو بناغەیەکی سەرەکی هەیەو ئەویش یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیایە.

لەم دیدارەدا «فۆئاد حسێن» داوای  دامەزرانی ئاگربەست لە ئۆکرانیایشی کردو وتی: ئەمە ھەر ئەو پەیامەیە کە بە هاوتا ڕووسییەکەی، «سێرگێئی لاڤرۆڤ»ی گەیاند.

لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ «دیمیترۆ کولبا» وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کە سەفەری بەغدای کردووە، «محەمەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە: هەڵوێستی عێراق لەسەر بنەمای دژایەتیی شەڕ و ململانێ چەکدارییەکانە.

سەرپەیڤ