نیسان 22, 2023 15:53 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی ملیۆنان زیارەتکار لە نوێژی جەژنی بەینولحەرەمەین دا

نوێژی جەژن لە شاری کەربەلا بە ئامادەبوونی ملیۆنان نوێژخوێنی عێراقی و زیارەتکاری ئێرانی و وڵاتانی دیکە لە بەینولحەرەمەینی کەربەلا بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێرانپرێس، مەزارگەی پیرۆزی ئیمامی حسێن(ع)و مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی عەباس(ع) لە کەربەلا ، ڕۆژی شەممە تژییە لە خەڵک و ئەویندارانی ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارت(ع)و زیارەتکارانی کەربەلا لە ڕیزێکی پتەودا بەشداریی نوێژی جەژنی ڕەمەزانیان کرد.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، له هەندێ وڵاتی ئیسلامی لەوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممه واتە ئەمڕۆ وەک جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاندراو خەڵکی ئەم دوو وڵاته ئیسلامییه به ئاماده بوونی ملیۆنیی خۆیان له مزگەوت و  مەزارگه پیرۆزەکان نوێژی جەژنیان بەجێ ھێنا.

سەرپەیڤ