نیسان 23, 2023 20:55 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی عێراق دوو پلەداری سەربازیی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

بە فەرمانی «سابت عەباسی» وەزیری بەرگریی عێراق، ھەریەک لە فەرماندەی بنکەی تاجی باکووری بەغدا و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنکەکە، بەھۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە و رەوانەی لێکۆڵینەوە کران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی «سابت عەباسی» وەزیری بەرگری بنکەی تاجیی بەسەرکردەوەو تیایدا ھەستی بە کەمتەرخەمی نواندنی ھەریەک لە فەرماندەی بنکەی تاجی و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنکەکە لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیاندا کرد، فەرمانی لە سەر کار لابردنی بۆ دەرکردن و لە پۆستەکانیان دووری خستنەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکەی  وەزارەتیی بەرگریی عێراق، لە پاش دوورخرانەوەی ئەم دوو بەرپرسە باڵا سەربازییە لە پۆستەکانیان لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بۆ ڕاگەییشتن بە بابەتی کەمتەرخەمی نواندنەکەیان دەستی پێ کراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری دا ئاماژە بە ناوی ئەو پلەدارە سەربازییانە نەکراوە کە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.

سەرپەیڤ