کوژرانی ٣ تیرۆریستی داعش لە نەینەوا
May 06, 2023 18:46 Asia/Tehran
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا سێ تیرۆریستی داعشیان کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلتیجاە، هێزەکانی حەشدی شەعبی سێ تیرۆریستی داعشیان لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی «ژنێڤ» لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کوشت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، بەشی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی له بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە که بە گوێرەی ھێندێک زانیاریی ورد ئەو تیرۆریستانه له ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا کوژراون.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لەم ھەڵمەتەدا بنکەیەکی تیرۆریستانی داعشیان گەمارۆ داو مۆڵداراوانی نێو بنکەکەیان لەنێو برد.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و تیرۆریستە هەڵهاتووەکانی سەرهەڵ نادەنەوە.