May 06, 2023 21:54 Asia/Tehran
  • دەستپێکی لوتکەی نێودەوڵەتیی ئاو لە بەغدا بە ئامادەبوونی وەزیری وزەی ئێران

ڕۆژی شەممە سێهەمین لوتکەی نێودەوڵەتیی ئاو لە بەغدا بە ئامادەبوونی وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێکرد.

ئەم کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیە بە سەرۆکایەتیی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێ کراو وەزیرانی وزە و سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە تیای دا بەشدار بوون.

«عەلی ئەکبەر میحرابیان» وەزیری وزەی ئێران و سەرۆکی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ناوەندی ناوچەیی بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئاوی شاری سەربە یۆنێسکۆ کە ئێستا بۆ بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە لە بەغدایە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە دیدارێکدا لەگەڵ «عەون دیاب عەبدوڵڵا» وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە بەغدا، بە ئاماژەدان بە لوتکەی نێودەوڵەتیی ئاو ڕایگەیاند، هەموو وڵاتان و خەڵکی ناوچەکە بە باشی لە دۆخی کەم بوونی ئاو تێدەگەن.

میحرابیان وتیشی، لە چوارچێوەی دراوسێیەتی باش و بەڕێوەبردنی گونجاوی سەرچاوەکانی ئاو، پێویستە بەرەو کەمکردنەوەی تەنگژەی ئاو لە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق هەنگاو بنێن.

سەرپەیڤ