May 23, 2023 14:25 Asia/Tehran
  • ئەمریکییەکان لە ناوچەیەکی پڕ لە نەوت و غاز لە عێراق بنکەیەک دروست دەکەن

داگیرکەرانی ئەمریکی بە شێوەیەکی بەرفراوان چاودێری یەکێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەکەن بۆ ئەوەی بنکەی دووەمیان لەم پارێزگایە دروست بکەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرفراوان چاودێری ناوچەی ئەلجەزیرە دەکەن کە دەکەوێتە باکووری قەزای حەدیسە لە ڕۆژئاوای ئەنبارو ڕێوشوێنە هەواڵگرییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی بە ئامانجی خۆش کردنی بەستێنی دروستکردنی دووەم بنکەی سەربازی لە ئەنبار دوای بنکەی ئاسمانی عەینولئەسەد بەردەوامە.

ئەم سەرچاوە ئەمنییە ڕاشیگەیاندووە کە ئەم ناوچەیە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی هەڵبژێردراوە لەبەر بوونی کێڵگەی بەرفراوانی نەوت و گاز و کانزای دیکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە داگیرکەرانی ئەمریکی نەک ھەر بیر لە چۆڵ کردنی عێراق ناکەنەوە، بەڵکو هەوڵی فراوانکردنی بنکەکانیشیان دەدەن بە کڕینی زەوی لە دەوروبەری بنکەی عەینولئەسەد.

هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە عێراق جێگیرکراون، گەل و گروپەکانی عێراق چەندین جار داوای چۆڵ کرانی وڵاتەکەیان لە لایەن ئەو ھێزانەوە کردووە. تەنانەت پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پێشتر پلانێکی سەبارەت بە کشانەوەی ئەو هێزانە پەسەند کردووە.

سەرپەیڤ