فۆئاد حسێن : پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ سوریا قوڵە
وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» هاوتا سورییەکەی ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئێمە لە پاڵپشتیکردنی نەتەوەی سوریا نەگۆڕە.
«فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڵ «فەیسەڵ میقداد»هاوتا سورییەکەی ، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە گەڕانەوەی سوریا بۆ جێ و شوێنی خۆی لە کۆمکاری عەرەبیدا، ڕایگەیاند: دانوستانەکان لە چوارچێوەیەکی پێنج خاڵیدا سەبارەت بە دۆخی سوریا بەردەوامن.
«فۆئاد حسێن» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دۆخی مرۆڤی لە سوریا زۆر سەختە، وتیشی، عێراق پێویستی بە جوڵەی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە سەبارەت بە دۆخی سوریا.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند: لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاو دەنێین بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە سوریا.
وەزیری دەرەوەی سووریاش ھەر لە پرێس کۆنفرانسەکەدا وێڕای سوپاسبێژی کردنی عێراق بۆ هاوکارییەکانی لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی سوریا، وتیشی: پێشکەوتن لە دانوستانەکان لەگەڵ عێراق بەدیهاتووە و دانوستان لەگەڵ عێراق بنیاتنەر بوونە و لە ئێستادا کاردەکەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هاوکاریی زیاتر لەگەڵ عێراق.