حوزه‌یران 05, 2023 21:14 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی بەغدا: ئیمام خومەینی(رە) هاوسەنگیی هێزی لە ناوچەکەو جیهان دا گۆڕی

ئیمام جومعەی بەغدا وێڕای ڕێزگرتن لە پێگەی گەورەی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وتی:ئیمام خومەینی (ڕە) هاوسەنگی هێزی لە ناوچەکەو جیهاندا گۆڕی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، ئایەتوڵڵا یاسین ئەلموسەوی، ئیمامی جومعەی بەغدا، بە ئاماژەدان بە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی (رە) شیعەکانی عێراقی گەیاندە پێگەیەک کە حکومەتی عێراقیان گرتە دەست و حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە بەرەکەتی ئیمام (رە) پێکهاتن.

ئەلموسەوی بە ئاماژەدان بە بارودۆخی عێراق وتیشی: بەداخەوە گەندەڵی کنەی کردووەتە نێو پۆست و پلە جیاجیاکان لە عێراقداو هۆکاری ئەمەش نەبوونی باوەڕێکی پتەوە، چونکە بەرپرسان دەبێ بەرژەوەندییەکانی ئیسلام و بەرژەوەندیی نیشتمان بەسەر بەرژەوەندیی خۆیاندا فەرز بکەن.

ئیمام جومعەی بەغدا بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی ئەم دواییە وا دەردەخەن کە گۆڕانکاریی بەرفراوان لە جیهاندا خەریکە ڕوودەدات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتی کشانەوەی ئیمارات لەو هاوپەیمانییە ئەمنییەی ناوچەکە بڵاوبووەتەوە کە ئەمریکاو ئیسرائیل ئەندامی بوون و ئەم هەواڵە نیشان دەدات کە دەسەڵاتی ئەمریکا بەرەو دابەزین دەچێت و هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەکە دەکشێنەوە.

سەرپەیڤ