حوزه‌یران 09, 2023 17:00 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق: کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت دۆخی کەمپی ئەلهۆڵ چارەسەر بکرێت؛ بارودۆخی ئەم ئۆردوگایە ئەگەر پشتگوێ بخرێت، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک، «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ڕیاز بە ھێنانە ئارای ئەم بابەتەی کە بەغدا گرنگییەکی تایبەت بە کەمپی (ئەلهۆڵ) لە سوریا دەدات، وتیشی: نزیکەی سێ هەزار تیرۆریستی عێراقی لە سووریا دەستبەسەرن.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە ،پێویستە چارەسەرێکی ڕاستەقینە بدۆزرێتەوە بۆ قەیرانی دۆخی تیرۆریستانی سەقامگرتووی خاکی سوریا کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەو جیھان دەکەن.

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕیاز بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٠ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس، ناوچەکە و ئەورووپا، چەند ڕێکخراوێک لەوانە یەکێتیی ئەورووپا، کۆمکاری عەرەبی، پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)، ڕێکخراوی پەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و زنجیرەیەک لە وڵاتانی کەناری و سارای ئەفریقا بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ