حوزه‌یران 13, 2023 13:04 Asia/Tehran
  • په‌رله‌مانی عێراق یاسای بودجه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ده‌کات

بڕیارە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ، پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیاسای بودجەی پەسەندکراو رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار بکات بۆ ئه‌وه‌ی واژۆی له‌سه‌ر بکرێت و بۆ ڕاپەڕاندن بنێردرێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت.

دوای پەسه‌ند کرانی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، پرۆژەیاسای بودجە لە رۆژنامه‌ی «وەقایع»ی عێراقی بڵاودەکرێتەوە و دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

دوای سێ رۆژ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ناکۆکییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەیاسای بودجە، بەرەبەیانی  دوینی  دووشه‌ممه‌ ، بودجەی گشتیی عێراق پەسه‌ند کرا.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، بەپێی یاسای بودجە، مانگانە لە بەغداوە بڕی ٧٧٥ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتیی ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی  مانگانە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ڕێژەی موچەی فەرمانبەران و داهات و پرۆژەکان دیاری دبکات، شایستە داراییەکان بە شێوەیەکی مانگانە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سەرپەیڤ