ته‌مووز 18, 2023 15:53 Asia/Tehran
  • دووسەدوحەفتا حیزب بەشداریی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق دەكەن

بەگوێرەی راپۆڕتی ئەلعێڕاقیە ؛ دووشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕای گەیاند، تا ئێستا 270 حزب و قەوارەی سیاسییان تۆمار کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کە بڕیارە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو لە كەركووك و پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت

ئەمەش دەبێتە یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان له عێراق، لەوەتەی نیسانی ساڵی 2013ەوه.

هەیمان تەحسین بەڕێوەبەری بەشی حزبەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "جگە لەو 270 حزب و كیانە، نزیکەی 15 لایەنی دیکەش بە نیازن بەشداری هەڵبژاردنەكە بکەن، كە ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانن بۆ وەرگرتنی مۆڵەت".

هەروەها نۆ هاوپەیمانیی سیاسی هەن کە تا ئێستا داواکاریی خۆیان پێشکەش کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەكە، سەرباری ئەوەی 42 هاوپەیمانیی پێشووش بەشداریی دەكەن

 

سەرپەیڤ