ئه‌یلوول 02, 2023 20:02 Asia/Tehran
  • بەردی بناغەی هێڵی ئاسنی ئێران لەگەڵ عێراق دادەنرێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران گەیشتە دەروازەی سنووری شەلەمچە.

بەپێی هەواڵی ئیرنا باسم عەوادی وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە،بریارە بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی ھێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێران لە سنوورى پارێزگاى بەسرە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئەو پارێزگایە بکات .

وتیشی ئامانج لەکردنەوەی ھێڵی شەمەندەفەر گواستنەوەی گەشتیاران و زیارەتکارانە لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ عێراق و برەو دانە بەپەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان ئەو وڵاتانە.

هاوکات محەمەد موخبەر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندوە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە و بەسرە پلانێکی باشە لەنێوان ئێران و عێراق ، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پڕۆژەیە دوو وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە و تەواوکەری ڕێگاکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی دەبێت.

پرۆژەکە ماوەی چەند ساڵێکە بریاری دروستکردنی لەسەردرابوو، بەڵام کارکردن تێیدا دەستی پێ‌نەکردبوو بەکردنەوەش هەنگاوێکی نوێی ئابووریی و بازرگانی عێراق و ئێران دەچێتە پێشەوە.

 

 

 

سەرپەیڤ