بوونی پلاستیك لەناو خاشاكدا ژینگە بەرەو كارەسات دەبات
سەرۆكی سەنتەری ستراتیجی بۆ مافی مرۆڤ لە عێراق، هۆشداریی دا لەوەی زۆرترین رێژەی پلاستیك بكر دەهێنرین و دواتر دەكرێنە ناو خاشاكەوە، بۆ دوورمەودا گەورەترین كارەساتی ژینگەیی دروست دەكات.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، فازڵ غەراوی كە سەرۆكی سەنتەری ستراتیجی بۆ مافی مرۆڤی عێراقە، هۆشداریی بۆ دوورمەودای داوە بەوەی زۆرترین مادەی پلاستیكی كە رۆژانە بەكار دەهێنرێن و دواتر دەخرێنە ناو خاشاكەوە، كارەساتی ژینگەیی دەخوڵقێنن.
ئەو لە بەیاننامەكەیدا زیاتر گوتوویەتی، پیسبوونی پلاستیك، هەڕەشەیەكی رژد لە ژیانی هاووڵاتییان و ژینگە دەكات.
زیاتر روونی كردووەتەوە كە وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆقیانووسی هێمن، زیاتر لە 686 ملیۆن تۆن خاشاكی پلاستیكییان تا ئەمساڵ لەناو بردووە، ئەوەیش دەكاتە رێژەی 31%ی خاشاكی هەموو دنیا.
غەراوی ئەوەشی گوت، ئەگەر گۆڕانكاری بە سیاسەتی ژینگەیی لە عێراقدا بە فراوانی نەكرێت، ئەوا رۆژانە ئەو پلاستیكانەی دێنە ناو وڵات، تا ساڵی 2040دا دوو بارتەقای ئەو پلاستیكانە دەبێت كە تا ساڵی 2022 لە وڵاتدا هەبوون.
بۆیە دواتر دووپاتی كردەوە كە ئەگەر ئەو پلاستیكانە لەناو نەبرێن، بێگومان لە دوورمەودادا گەورەترین كارەساتی ژینگەیی دەخوڵقێنن.