دادگای فیدڕاڵی عێڕاق بڕیارێكی لەبەرژەوەندی هەرێم دەركرد
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی سكاڵای تایبه‌ت له‌سه‌ر پاره‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان، بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم یه‌كلاكرده‌وه.
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو داوایه‌ی لەسەر هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق لە دادگای فیدڕاڵی تۆماركرابو سه‌باره‌ت به پارەی بەشە خۆراکی مانگانه‌ی هاوڵاتیان تۆمارکرابو، پوچەڵکرایەوە و شەرعیەتی پێنەدرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لایه‌نی عێراقی له دادگای فیدڕاڵی داوای زیاتر لە 182 ملیار دیناری له هه‌رێم ده‌كرد كه لە هاوڵاتیان وەرگیرابو، به‌ڵام بۆ دادگای فیدڕاڵی ئێمه به‌ڵگه‌كانمان خسته‌ڕو كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی مانگانه له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه لە رێگەی وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، دراوه به کرێی گواستنەوەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان و پاداشتی فەرمەنبەران.
ئەوەشی خستەڕو، سکاڵاکە بە شێوەیەک لە هەرێم کرابو گوایە ئەو پارەیەی لە هاوڵاتیان بەرامبەر بە بەشەخۆراک وەرگیراوە نایاساییە، بەڵام دۆسیەکە لە دادگای فیدڕاڵی یەکلایی کرایەوە و دەرکەوت یاساییە.
لە ماوەی رابردو کۆمپانیای گشتی بازرگانی عێراق سکاڵایەکی لەدژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم تۆمارکردبو و گوایە بڕی 182 ملیار دینار له ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو 2020 لە بەرامبەر بەشەخۆراک لە هاوڵاتیان وەرگیراوە نایاساییە، بەڵام دادگای فیدڕاڵی دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق یه‌كلاكرده‌وه.