ئه‌یلوول 10, 2023 19:43 Asia/Tehran
  • وەزیر نەوتی عێڕاق: سەبارەت بە نەوتی هەرێم لەگەڵ تورکیا رێکنەکەوتوین

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت: ھێشتا لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق نەگەیشتونەتە رێککەوتن.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ لایەنی تورکیا نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە و وتی، “تا ئێستا کارەکانی هەناردەکردن لە کێڵگەکانی هەرێم راگیراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە عێراق ئێستا چوار ملیۆن و 230 هەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە و هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ئەیلول لە نێوان سێ ملیۆن و 350 هەزار بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدایە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس لە 25ی ئازاری ئەمساڵ، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی عێڕاق لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیرا و سەرەڕای چەندین گفتوگۆ لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا، بەڵام نەگەیشتوون بە رێککەوتن و هەردوولا داوای قەرەبوو لە یەکتر دەکەن.

 

 

 

سەرپەیڤ