ئه‌یلوول 18, 2023 13:47 Asia/Tehran
  • هەنگاونان بۆ ڕزگارکردنی زۆنگاوەکانی عێڕاق

ڕۆژی دووشەممە، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی کەنەدا زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری داوە بۆ بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی باشوور و پاراستنیان لە گۆڕانی کەشوهەوا.

ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق-ی ڕاگەیاند، “حکومەتی کەنەدا هاوکارییەکی دارایی بە بڕی ٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار پێشکەش بە عێراق کردووە بۆ بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی پارێزگاکانی باشوور، بەتایبەتی زۆنگاوی جەبایش لە پارێزگای زیقار”.

ئیبتیسام هیلالی گوتیشی، “ئەو یارمەتییەی کەنەدا لە چوارچێوەی پڕۆژەی بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی عێراقدایە، بە ئامانجی بوژاندنەوەی ژیانی گوندنشینان، گەیاندنی ئاوی خواردنەوە، ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی ڕاوکردنی ماسی و ئاژەڵ لە زۆنگاوەکانی باشووری عێراق”.

ناوچەی زۆنگاوەکانی باشووری عێراق بەهۆی کەمی ئاوەوە ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی و ژینگەیی بوونەتەوە، مەترسی لەسەر سامانی کشتوکاڵی و ماسی و ئاژەڵ دەکات.

 

سەرپەیڤ