وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، ھەزاران خێزان بەھۆی وشکەساڵییەوە لە زۆنگاوەکانی باشوری وڵاتەکە ئاوارەبوون.
ڕۆژی دووشەممە، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی کەنەدا زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری داوە بۆ بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی باشوور و پاراستنیان لە گۆڕانی کەشوهەوا.
سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستانی عێراق، عەبدولڕەحمان سدیق ڕایگەیاند کە داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ھاوکارییان بکەن لە سەوزکردنی سێ ناوچەی ھەرێمی کوردستانی عێراق ، چونکە مەترسیی بە بیابانبوونیان لەسەرە.
كۆمسیارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەردانێكیدا بۆ عێراق هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە جیهان دەدات.
دەیان ئەندامی یەكەی ئاوی تەبقەو نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر لە تەبقە كۆبوونەوە و سەبارەت بە دۆخی ئاوی ڕووباری فورات و كاردانەوەكانی لەسەر باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ، رونكردنەوەیان دا.
مهترسیهكى گهوره لهسهر عێراق ئاشكرادهكرێتو ڕۆژنامهیهكى بهناوبانگى ئهمریكیش نوسیویهتى، "ئهو وڵاتهى لانكهى شارستانیهت بوو، خهریكه دهبێته بیابانێكى كاكى بهكاكى".
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ چوارەمین ساڵ لەسەر یەک عێراق بە قورسترین قۆناغی وشکەساڵی تێدەپەڕێت، ئاماژەی ئەرێنیش ھەیە لەلایەن تورکیاوە بۆ چارەسەرکردنی رەوشەکە
ویشک بوونەوەی دەریاچەی وان لە تورکیا
«حەسەن نەسیف» سەرۆکی یەکێتیی ئەنجومەکانی جوتیارانی عێراق لە بارەی پەرەسەندنی کۆچی خەڵک لە گوندەکانەوە بەرەو شارەکان لە بەر نەبوونی ئاوو ویشکەساڵی وشداریی دا.